عێراق لیژنه‌یه‌ك بۆ دانانی خشته‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان پێكده‌هێنێت

عێراق لیژنه‌یه‌ك بۆ دانانی خشته‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان پێكده‌هێنێت
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری عێراقی فیدراڵ، رایگه‌یاند، لیژنه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ واشنتن پێكده‌هێنرێت بۆ دانانی خشته‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له‌ عێراق.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، "ئه‌حمه‌د سه‌حاف"، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، "فوئاد حوسێن" له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی "به‌ها ئه‌عره‌جی" و نوێنه‌رانی به‌رپرسانی دۆسیه‌ی ئه‌منیی له‌ عێراق كۆبووه‌ته‌وه‌.

گوتیشی: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار دراوه‌ لیژنه‌یه‌كی ته‌كنیكی درووست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی خشته‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له‌ عێراق دابنێت.

روونیشیكرده‌وه‌، ئه‌و لیژنه‌یه‌، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و دانووستانه‌ ستراتیژییه‌ دیاریكراوه‌، كه‌ رۆژی (19ی ئاب/ ئۆگستی 2020) له‌ واشنتن گه‌ڕی دووه‌می كاره‌كانی به‌ڕێوه‌چوون.






K24
Top