ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عێراق و توركیا دەست پێ دەكەنەوە

ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عێراق و توركیا دەست پێ دەكەنەوە
دەستەی فڕۆكەوانیی عێراقی راگەیاند ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عێراق و توركیا دەست پێ دەكەنەوە.

ئەمرۆ پێنجشەمە 15/10/2020 دەستەی فڕۆكەوانیی عێراقی، راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاشكرا كراوە، ئەمڕۆ 15/10/2020 گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عێراق و توركیا دەست پێ دەكەنەوە.

لە راگەیەنراوەكەدا، ئەوەش هاتووە كە هەفتانە 7 گەشتی ئاسمانی لەلایەن عێراق و 7 گەشتی ئاسمانی لەلایەن توركیاوە بەڕێوە دەبرێن.

بۆ بیرهێنانەوە، لەسەر داوای وەزارەتی تەندروستیی توركیا و بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا، لەسەرەتای ئەم مانگەوە گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عێراق و توركیا وەستابوو.







باسنیوز
Top