وەزیرێکی پێشوی عێراق: نەوت داهاتوی ئەم وڵاتە نیە
ویستویانە هاوکاری سەقامگیری وڵات بکەن بەجۆرێک ببێت بە ناوەندێکی هەرێمی بۆ ئەو جۆرە وزەیە
لوئەی خەتیب، وەزیری پێشوی کارەبای عێراق بە ماڵپەڕی فۆرن پـۆلیسی راگەیاندوە، ئەو 18 مانگەی کە وەک وەزیر لە حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی دەستبەکاربوە لەگەڵ تیمەکەی کاریکردوە بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا لەو رێگایانەی دۆستی ژینگەن و دەتوانن داهات و خەرجییەکانیان هاوسەنگ بێت، بەوەش ویستویانە هاوکاری سەقامگیری وڵات بکەن بەجۆرێک ببێتە ناوەندێکی هەرێمی بۆ ئەو جۆرە وزەیە.
لە 9 ساڵدا 56 مليار دۆلار لەکەرتی کارەبادا خەرجکراوە
بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسان، عێراق لەنێوان ساڵانی (2005 -2014) زیاتر لە 78 تريليۆن دينار (56 مليار دۆلار)ی لەبواری باشترکردنی دۆخی کارەبادا خەرجکردوە، بەڵام دۆخی کارەبا تائێستاش یەکێکە لە ئاستەنگییە سەرەکییەکانی هەر کابینەیەکی حکومەت کاتێک دەستبەکاردەبێت.
خەندان