ئه‌ردۆغان نامه‌یه‌كی ده‌ستنووس بۆ مسته‌فا كازمی ده‌نێرێت

ئه‌ردۆغان نامه‌یه‌كی ده‌ستنووس بۆ مسته‌فا كازمی ده‌نێرێت
حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، نامه‌یه‌كی ده‌ستنووس له‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیاوه‌ به‌ ده‌ست مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یشتووه‌ و تێیدا كازمیی بانگهێشتی توركیای كردووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی حكومه‌تی عێراقدا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، "كازمی نامه‌یه‌كی ده‌ستنووسی ئه‌ردۆغانی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمیی بۆ توركیا له‌خۆ ده‌گرێت و نامه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی فاتح یه‌ڵدز، باڵیۆزی توركیاوه‌ گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ ده‌ستی كازمی".

وه‌ك له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراقدا هاتووه‌، "له‌و دیداره‌ی نێوان كازمی و یه‌ڵدزدا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا كرا".
k24 -
Top