عادل عه‌بدولمه‌هدی: 8 ملیۆن فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشین له عێراقدا هه‌ن
پوخته‌ی به‌شێك وتاره‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی
له‌سه‌ر بنه‌مای لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی وه‌زیری دارایی عێراق بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، هه‌ندێك راستی و ژماره‌ی بڕواپێكرا و جێی متمانه ده‌خه‌مه‌ڕوو. به ئامانجی رێگرتن له موزایه‌ده‌كان و راستكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك زانیاری هه‌ڵه، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری حكومه‌ت و هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان و رایگشتی بده‌ن له پێناو رزگاربوون له‌م قه‌یرانه و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره.
دكتۆر عه‌لی عه‌للاوی، وه‌زیری دارایی یه‌كێكه له توانا مرۆییه به‌هاداره‌كانی عێراق و ئازایی و زانستێكی فراوانی هه‌یه، كه خه‌سڵه‌تی كه‌سی گونجاو بۆ شوێنی گونجاوی پێبه‌خشیووه. ئه‌و زنجیره‌یه‌ك لێدوانی میدیایی داوه. به بابه‌تییانه پرسه‌كه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو. ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی پێشووی حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان گرتووه. لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین، دوو خاڵی بنه‌ڕه‌تی بخه‌ینه‌ڕوو:
یه‌كه‌م: نه‌بوونی نه‌ختینه‌ی پێویست له‌به‌رده‌ست ده‌وڵه‌ت.
دووه‌م: بڕیاری "ئۆپیك +" بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م له پێناو باشكردنی نرخ. عێراقی ناچار كرد، هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌مبكاته‌وه. هه‌وڵده‌ده‌م ژماره‌كان به ئاسانی و نزیككراوهیی بخه‌مه‌ڕوو بۆ ئاسانكاری و سه‌رجه‌م ئه‌و ژمارانه‌ی لێره خستوومنهتهڕوو، له بانكی نێوده‌وڵه‌تی و داتا ره‌سمییه‌كانی ده‌وڵه‌ت وه‌رگیراوون.
یه‌كه‌م: نه‌بوونی نه‌ختینه و كێ به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت؟
1- له كۆتایی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه، كاتێك ئێمه بڕیارماندا داهاتی نه‌وت چیدیكه تایبه‌ت نه‌كرێت به ئه‌نجوومه‌نی بنیاتنانه‌وه و بخرێته كار بۆ پاره‌داركردن و دابینكردنی بودجه‌ی عێراق، به جۆرێك كه ببێته سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می بودجه و كۆی داهات و ئابووری عێراقی پێوه ببه‌سترێت، ئێمه هه‌موومان، به حكومه‌ته‌كان و رۆشنبیریی و ره‌فتاری گشتییه‌وه به‌رپرسیارێتیمان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ. ئێمه ملكه‌چی ئه‌و واقیعه مێژووییهین. سه‌ره‌ڕای هۆشداری شاره‌زاكانمان و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه ره‌سمییه‌كان، كه زۆر به خێرایی له بار بران، ئیدی به‌و جۆره سامانی وڵات به هه‌ده‌ر درا و له رێگه‌یه‌كی هه‌ڵه‌دا خه‌رج كرا و بۆ شه‌ڕی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی به‌كارهێنرا.
2- دوای ساڵی (2003)، گه‌نجینه‌كان به ته‌واوی خاڵی بوون. قه‌رزی ده‌ره‌كی له‌سه‌ر عێراق زیاتر بوو له (120) ملیار دۆلار. قورس بوو بزانرێت قه‌رزی ناوخۆیی چه‌نده. سه‌رجه‌م قه‌رزه ناوخۆییه‌كان هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه جگه له قه‌رزه‌كانی بانكی ناوه‌ندی. عێراق له دانووستانه‌كانی "یانه‌ی پاریس" سه‌ركه‌وتوو بوو، له‌وه‌ی بتوانێت به رێژه‌ی (%90) قه‌رزه ده‌ره‌كییه‌كانی له‌سه‌ر كه‌مبكرێنه‌وه و لێی خۆش بن.
3- هه‌موو كابینه‌كانی حكومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی بێكاری په‌نایان بۆ رێگه‌ی دامه‌زراندن برد. خوێندن و كه‌رتی تایبه‌ت و تێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌یان به‌و ئاراسته‌یه برد. له (2004)دا ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران نزیكه‌ی (750) هه‌زار بوو. هاوشێوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ش، خانه‌نشینی هه‌بوون. ئه‌مڕۆ ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان گه‌یشتووه‌ته (8000.000) ملیۆن كه‌س. واته (5) ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی (2004). ئه‌مه سه‌ره‌ڕای زیادبوونی ناڕێكخراوی خه‌رجی به‌كاربردن و به‌گه‌ڕخستن و ده‌رماڵه‌كان له‌سه‌ر حیسابی په‌ره‌پێدانی ئابووری نیشتمانی.
ناوه‌ندی رێژه‌یی مووچه‌ی تاك پێش (2003)، (2-3) دۆلاری مانگانه بوو، له (2017)دا گه‌یشته (663) دۆلار به گوێره‌ی راپۆرتی رێكخراوه عه‌ره‌بییه‌كان. ئه‌و كات نرخی به‌رمیلێك نه‌وت (20- 30) دۆلار بوو، قه‌باره‌ی هه‌نارده‌ی عێراق له نه‌وت (1-2) ملیۆن به‌رمیل بوو له رۆژێكدا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، به ئه‌ندازه‌ی ئه‌مڕۆ حكومه‌ت گرفتاری قه‌یرانی دارایی نه‌بوو و وه‌ك ئێستا بۆی قورس نه‌بوو، مووچه دابین بكات. ته‌نیا له قۆناغی گه‌مارۆ و سزاكاندا نه‌بێت، كاتێك دیناری عێراقی به‌های له‌ده‌ستدا و به‌هاكه‌ی له (0.33دینار/ دۆلار) گه‌یشته (3000/ دینار/ دۆلار) و له ناسه‌قامگیری و هه‌ڵكشان و داشكانێكی به‌رده‌وام و به‌هێزیشدا بوو.
4- جیاوازی له ژماره‌ی داهاتی نه‌ختینه له گه‌نجینه‌دا كاتێك ئه‌م حكومه‌ته ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست ده‌بینرێت.
له یه‌كه‌م لێدواندا وترا گه‌نجینه‌كان خاڵین. دواتر ده‌وترێت (700 - 800) ملیۆن دۆلار هه‌یه. ده‌وترێت زۆر زیاتره، ده‌وترێت زۆر كه‌متره. به‌ڵام وه‌زیری دارایی له دواین لێدوانی‌دا ده‌ڵێت (1.1) ملیار دۆلاره. له‌سه‌ر ئه‌وه كۆدهنگین كه داڕمانێك له سه‌رچاوه‌ی ئابووری ده‌وڵه‌ت هه‌یه به هۆی پشتبه‌ستنی به ئابووری و داهاتی نه‌وت، چونكه نرخی نه‌وت داڕماوه. به‌ڵام به‌رزبوونه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان به هۆی سیاسه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان هۆكارێكی دیكه‌ی ئه‌و داڕمانه گه‌وره‌یه.
5- كابینه‌ی پێشوو له دوو قۆناغدا رۆڵی هه‌بووه:
ئه‌لیف: له (2019)دا به بێ باسكردنی (68) رۆژی كۆتایی (2018)، بڕی (6.564) ملیار دۆلاری بودجه راگوێزرا بۆ (2019) لێی خه‌رجكرا.
راسته ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا له ئایاری (2020) كه‌متر له‌و بڕه پاره‌یه‌ی پێگه‌یشتووه، دوای داڕمانی نرخی نه‌وت له سه‌ره‌تای (2020) و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داخوازییه‌كانیان، .. تاد، واته حكومه‌تی پێشوو هه‌مان كێشه‌ی حكومه‌تی ئێستای هه‌بووه و خه‌رجی زۆر و داهاتی كه‌مبووه.
له كۆتایی (2019)دا یه‌ده‌گی گه‌نجینه سێ جار زیاتر بوو له‌وه‌ی له بودجه‌ی (2018)ه‌وه بۆ (2019) ئاڵوێركرابوو.
له (2019)دا ئابووری گه‌شه‌یه‌كی به خۆیه‌وه بینی، هه‌رچه‌نده نرخی نه‌وت له (65.5) دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك وه ناوه‌ندی رێژه‌یی نرخی نه‌وت له (2018)دا دابه‌زیبوو بۆ (61.1) دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك له (2019)دا، واته به جیاوازی (4.4) دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك له رۆژدا. ئه‌مه‌ش بووه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی داهات به ئه‌ندازه‌ی (5.584) ملیار دۆلار له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه رۆژانه له (2019)دا (3.540) ملیۆن به‌رمیل بوو له رۆژێكدا، به‌رامبه‌ر به (3.5) ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه له (2018)دا، واته داهاتی نه‌وت زیادی كرد و ئه‌گه‌ر له (2018)دا، عێراق (90) ملیار دۆلاری ده‌ستكه‌وتبێت له داهاته‌كه‌ی، ئه‌وا بۆ (2019) بڕی (91) ملیار دۆلار داهاتی هه‌بووه.
پێویسته ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگیرێت، كه خه‌رجی و داواكارییه‌كان به هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه به تایبه‌تی له چاره‌كی كۆتایی (2019) و سه‌ره‌تای (2020) زیاتر بوو.
هه‌روه‌ها به هۆی زیادبوونی بودجه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و یه‌كسانكردنی له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی دیكه‌ی هێزه عێراقییه‌كان و پێدانی به‌شێك له شایسته‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستان كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌وته‌ی راده‌ست كراوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له یاسای بودجه‌ی (2019)دا هاتبوو. هه‌روه‌ها دانه‌وه‌ی زۆرێك له قه‌رز و شایسته داراییه‌كان ئه‌وا ده‌كرێت بوترێت له (2019)دا ناوه‌ندی رێژه‌یی داهاتی تاك له كۆی گشتیی داهاتی نیشتمانی گه‌یشتووه‌ته (5841) دۆلار بۆ هه‌ر تاكێك، به گوێره‌ی داتای بانكی نێوده‌وڵه‌تی له (2018)دا ناوه‌ندی رێژه‌یی داهاتی تاك له كۆی گشتیی داهاتی نیشتمانی (5641) دۆلار بوو. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ هێڵێكی هه‌ڵكشاو كه له (2018) ده‌ستی پێكردبوو، دوای ئه‌وه‌ی عێراق له نێوان (2014 - 2015) به قه‌یرانێكی داراییی و شه‌ڕی دژی داعچش د‌ربازی بوو و گه‌یشته قۆناغێكی باشتر له گه‌شه و بووژاندنه‌وه.
له كۆتایی (2019) و چاره‌كی یه‌كه‌می (2020) یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندی عێراق به‌رز بووه‌وه بۆ (67.6) ملیار دۆلار، ئه‌مه له كاتێكدایه له كۆتایی (2018)دا (67.6) ملیار دۆلار بوو.
سه‌رمایه‌ی یه‌ك ملیار دۆلار له سندووقی وه‌به‌رهێنانی چینیی/ عێراقی كه‌ڵه‌كه‌بوو، حكومه‌ت زۆربه‌ی راكێشا، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه. ئه‌و سندووقه ده‌رفه‌تێكی گرنگ بوو بۆ خستنه‌كاری نه‌وت له پێناو بنیاتنانه‌وه و ده‌رچوون له ئابووری به‌رخۆریی عێراق.
له به‌رهه‌می (2018 - 2019) گه‌نجینه‌كان بڕێكی زۆری گه‌نم و جۆ و برنج و سه‌وزه و سامانی ئاژه‌ڵییان له خۆ گرتبوو، كه نزیكبوو له خواستی ناوخۆیی به ته‌واوی دابینبكه‌ن و پشت به ناوخۆ ببه‌سترێت. هاوكار و یارمه‌تیده‌ر بوون بۆ ئه‌و ره‌وشه‌ی عێراق تێیكه‌وتبوو، رێگریش بوو له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ له بازاڕدا، به تایبه‌تی كه كاڵای هه‌ره پێویست له بازاڕه‌كاندا به‌رده‌ست بوون. ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ ئه‌وه‌ی پشت به نه‌وت نه‌به‌سترێت به پله‌ی یه‌كه‌م. پێده‌چێت ئه‌م كابینه‌یه‌ش به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و رێچكه‌یه. هیوای ئه‌وه‌شی بۆ ده‌خوازین.
له رووی سامانی ئاو، عێراق به هۆی بارانی (2019) توانی (50) ملیار مه‌تر سێجا ئاو گلبداته‌وه. ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ رێگرتن له درووستبوونی كه‌موكورتی له بواری ئاو له ساڵانی دواتردا، ئه‌گه‌ر وشكه‌ساڵی رووبدات.
له رووی كاره‌باوه، له هاوینی (2019)دا به رێژه‌ی (%23) كاره‌با به‌راورد به هاوینی (2018) زیاتر بوو.
له رووی دراوی نیشتمانییه‌وه، به‌راورد به (2018)، له ساڵی (2019)دا راده‌ی پشتبه‌ستن به دراوی نیشتمانی به رێژه‌ی (%8) زیادی كردبوو.
به رێژه‌ی (%30) پرسی مووچه پێشكه‌وتنی لێ به‌دیهاتبوو، ئامانج ئه‌وه بوو، (%15) ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌مه‌ش به هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و ژماره زۆره‌ی "فهزائییهكان" و پشتبه‌ستن به سیستمی بانكی و وازهێنان له ئابووری دراوی كاغه‌زی. ئێستا دكتۆر عه‌للاوی ده‌ڵێت: ئه‌و رێژه‌یه گه‌یشتووه‌ته (%40) ئه‌گه‌ر ئه‌مه راستبێت، واته هه‌نگاو به ئاراسته‌ی درووستدا نراوه.
k24 -