گوتەبێژی كازمی: ئەركی ئەم حكوومەتە ئامادەكارییە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان

گوتەبێژی كازمی: ئەركی ئەم حكوومەتە ئامادەكارییە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان
ئەمڕۆ سێشەممە گوتەبێژ بە ناوی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند كە ئەركی ئێستای حكوومەتی كاتیی عێراق ئامادەكاری و رەخساندنی بارودۆخی هەڵبژاردنە بۆ پەرلەمانی نوێی عێراق.

ئەحمەد مولا تەڵاڵ گوتەبێژ بە ناوی سەرۆك وەزیرانی كاتیی عێراق دووپاتی كردەوە كە ئەركی ئەم حكوومەتە رەخساندنی كەشوهەوایەكی گونجاوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی داهاتوودا.


مولا تەڵاڵ لە دوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی ئەو بەرنامەیەی حكوومەتی كاتی دایناوە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی "كاخەزی سپی"، ماوەی سێ ساڵ تا پێنج ساڵی پێدەچێت و راستكردنەوەی ئاراستەی چەوتی كاری سیاسی لە وڵاتەكە دەگرێتەخۆ و دەبێتە بنەمایەك بۆ كاركردنی حكوومەتەكانی داهاتوو، دەنا ئەركی ئێستای حكوومەت تەنها ئامادەكارییە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە.

جێی باسە ئەم هەفتەیە حكوومەتی كاتیی عێراق پلانێكی چاكسازی بە ناوی "كاخەزی سپی" راگەیاندووە و بۆ پەرلەمانی ناردووە.











باسنيوز


Top