پەرلەمانی عێراق سبەی درێژە بە كۆبوونەوەی دەنگدان بە بازنەكانی هەڵبژاردن دەدات

پەرلەمانی عێراق سبەی درێژە بە كۆبوونەوەی دەنگدان بە بازنەكانی هەڵبژاردن دەدات
بڕیارە سبەی چوارشەممە پەرلەمانی عێراق جارێكی تر كۆبێتەوە بۆ درێژەدان بە دەنگدان لەسەر پاشكۆی یاسای هەڵبژاردنەكان كە تایبەت بە بازنەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمان.

فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاوی كردەوە سبەی پەرلەمان دووبارە كۆدەبێتەوە بۆ تەواوكردنی كۆبوونەوەی دەنگدان لەسەر پاشكۆی یاسای هەڵبژاردنەكان، كە لەبارەی بازنەكانی هەڵبژاردنە، دوای ئەوەی بۆ دووەم ڕۆژ لەسەر یەك، پەرلەمانتاران ئامادە نەبوون بچنە هۆڵی پەرلەمانەوە و دەنگ لەسەر پاشكۆكە بدەن.

جێی باسە لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە كە ڕێوشوێنەكانی تایبەت بە پاشكۆی یاسای هەڵبژاردنەكانی تەواو كردووە لەبارەی بازنەكانی هەڵبژاردنەوە، بەڵام دەنگدان لەسەر یاساكە پێویستی بە ڕێككەوتنی لایەنە سیاسییەكان هەیە، بەتایبەتیش كە ئێستا بەشێكی بەرچاوی كوتلەكانی پەرلەمان دژی ئەو جۆرە دابەشكەریەی بازنەكانی هەڵبژادنن كە لە پاشكۆی یاساكەدا هاتووە.












باسنيوز


Top