كازمی: ڕێگەی چاكسازی ئاسان نییە و ماوەیەكی درێژی دەوێت
كازمی لە كۆبوونەوەیەكدا بە ئامادەبوونی سەرۆكی فراكسیۆنە پەرلەمانییەكان و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند كە ڕێگەی چاكسازی ئاسان نییە، بەڵكو پێویستیان بە چەندین پلانی درێژخایەن هەیە، بۆ ئەوەی تەنگژەكان تێپەڕێنن.
سەرۆك وەزیرانی كاتیی عێراق بە ئامادەبووانی كۆبوونەوەكەشی راگەیاندووە كە پێویستی بە یارمەتی هەموو لایەك هەیە تاكو تەنگژەی ئابووری، ئاسایشی و تەندروستیی ئێستای وڵاتەكە تێپەڕێنن.
لای خۆیەوە فائیق زێدان سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق كە ئامادەی كۆبوونەوەكە بووە، داوای ئەنجامدانی چاكسازییەكی ڕاستینە و ڕیشەیی لە كازمی كردووە، لەگەڵ دانانی پلانی ماوەدرێژ بۆ ئەوەی تەنگژەكانی وڵاتەكە بە تەواوی بنبڕ بكەن.
باسنيوز