کازمی سەردانی بریتانیا، فڕەنسا و ئەڵمانیا دەکات

 کازمی سەردانی بریتانیا، فڕەنسا و ئەڵمانیا دەکات
سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمەبەستی لابردنی عێراق لەناو لیستی وڵاتانی پاڵپشتیکاری تیرۆری یەکێتی ئەوروپا و پەرەپێدانی زیاتری هێزە سەربازییەکان لەرێگەی رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی پاریس، بڕیارە هەفتەی داهاتو سەردانی بریتانیا، فڕەنسا و ئەڵمانیا بکات.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە ماڵپەڕی (بغداد اليوم)ـی راگەیاندوە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەچوارچێوەی سەردانێکیدا بۆ وڵاتانی ئەوروپا هەفتەی داهاتو سەردانی لەندەن، بەرلین و پاریس دەکات.

پێشوتر فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بە ئامانجی لابردنی عێراق لەناو لیستی وڵاتانی پاڵپشتیکاری تیرۆری یەکێتی ئەوروپا، پەرەپێدانی زیاتری توانای هێزە سەربازییەکانی عێراق، داواکردن لەپەرلەمانی ئەوروپی بۆ ناردنی چاودێر بۆ هەڵبژاردنەکان، سەرۆک وەزیران سەردانی وڵاتانی ئەوروپا دەکات.




خەندان
Top