فوئاد حسێن نامەیەکی کازمی رادەستی سەرۆکی میسر دەکات

 فوئاد حسێن نامەیەکی کازمی رادەستی سەرۆکی میسر دەکات
وەزیری دەرەوەی عێراق و سەرۆک کۆماری میسر پرسی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا-قاهیرە و هەماهەنگی لەسەرجەم بوارەکاندا تاوتوێ دەکەن و نامەیەکی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش رادەستی سەرۆکی میسر دەکرێت.

هەماهەنگی زیاتر بۆ خزمەتکردنی گەلانی عێراق و مسیر تاوتوێ کراوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە لە قاهیرە لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر کۆبوەتەوە و پەیوەندییەکانی نێوان هەردو دەوڵەت و هەماهەنگی زیاتر بۆ خزمەتکردنی گەلانی عێراق و مسیر تاوتوێ دەکەن.

نامەیەکی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی رادەستی سەرۆکی میسر کردوە

ئەوەش هاتوە، لەکۆبونەوەکەدا ئامادەکارییەکان بۆ کۆبونەوەی دوەمی لوتکە کە بڕیارەی چارەگی یەکەمی ساڵی داهاتو ئەنجام بدرێت باسکراون و وەزیری دەرەوەی عێراق نامەیەکی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی رادەستی سەرۆکی میسرکردوە.

دوێنێش وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە باسی لەوەکردبو، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە لەسەردانەکەیدا بۆ قاهیرە لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر کۆدەبێتەوە، هەروەها کۆبونەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی میسر و ئوردن ئەنجام دەدات بۆ تەواوکردنی رێککەوتنەکانی کۆبونەوەی لوتکەی هەر سێ وڵات کەمانگی ئاب لە عەمان بەڕێوەچو.









خەندان
Top