کۆریای باشوری لەبارەی روداوەکەی بەندەری فاو داوایەک ئاڕاستەی بەغدا دەکات

 کۆریای باشوری لەبارەی روداوەکەی بەندەری فاو داوایەک ئاڕاستەی بەغدا دەکات
باڵیۆزخانەی کۆریای باشور لە عێراق رایگەیاند، داوا لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەکەن لەبارەی کوژرانی بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی وڵاتەکەیان لە بەندەری فاو لەپارێزگای بەسڕە "لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە و دادپەروەرانە بکەن".

لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە و دادپەروەرانە لەو پرسەدا بکەن

باڵیۆزخانەی کۆریای باشور لە عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، سیئۆل لەبارەی کوژرانی بەڕێوەبەری کۆمپانیای "دایۆ"ـی وڵاتەکەی لەبەسڕە داوای لە بەغدا کردوە "لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە و دادپەروەرانە لەو پرسەدا بکەن".

روداوی گیان لەدەستدانی ئەو کارمەندە گومانی تاوانی لێ دەکرێت

پەیوەست بەم بابەتەش چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار لەلێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە کوشتنی ئەو کارمەندەی وڵاتی کۆریای باشور باسیان لەوەکردوە، ئەنجامە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن روداوی گیان لەدەستدانی ئەو کارمەندە "گومانی تاوانی" لێ دەکرێت، لەکاتێکدا تەرمەکەی لەناو کۆگایەکدا لەبەندەری فاو بە هەڵواسراوی دۆزراوەتەوە و وەک خۆکوشتن باس کراوە.

9ـی ئەم مانگە تەرمی بەڕێوەبەری کۆمپانیای "دایۆ"ـی کۆری لەپارێزگای بەسڕە دۆزرایەوە

رۆژی 9ـی ئەم مانگە تەرمی بەڕێوەبەری کۆمپانیای "دایۆ"ـی کۆری لەپارێزگای بەسڕە دۆزرایەوە، کە ئەو کۆمپانیایە جێبەجێکاری پرۆژەی به‌نده‌ری فاوە لە بەسڕە، هەرچەندە روداوەکە وەک حاڵەتێکی خۆکوشتن ناوبراوە، بەڵام لایەنی پەیوەندیدار تائێستا راپۆرتی خۆی لەو بارەیەوە بڵاونەکردوەتەوە.







خەندان
Top