پەرلەمانی عێراق بۆ یەكلاكردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەكان كۆدەبێتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی یەکلاکردنەوەی ژماره و چۆنیەتی دابەشکردنی بازنەکانی هەڵبژاردن، لە یاسای هەڵبژاردنەکان کۆببێتەوە.
پێشتر سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان، بۆ رێککەوتن لەسەر کێشەی بازنەکانی هەڵبژاردن ئەنجامداوە، بەڵام تا ئێستا بە تەواوی یەکلانەکراوەتەوە.
به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به كوردستان24ی راگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا هیچ رێككه‌وتنێك له‌نێوان لایه‌نه‌كان له‌باره‌ی ژماره و شێوازی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق نه‌كراوه.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گوتیشی، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق له‌مباره‌وه كۆده‌بێته‌وه و ئه‌گه‌ر دانیشته‌كه‌ش رێژه‌ی یاسایی ته‌واو نه‌كات، دووباره بۆ كاتێكی دیكه دواده‌خرێت.
بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی 2021، هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجام بدرێت، بەڵام تاوه‌كو ئێستا نە یاسای هەڵبژاردن و نە یاسای دادگای فیدڕاڵی، لە پەرلەمان پەسند نەکراون.
K24