سەدر داوایەک ئاڕاستەی عەشیرەتەکانی عێراق دەکات

 سەدر داوایەک ئاڕاستەی عەشیرەتەکانی عێراق دەکات
رابەری رەوتی سەدر رایگەیاند، داوا لەعەشیرەتەکانی وڵات دەکەن رێگری لەو هەوڵانە بکەن کەدەیانەوێت بەپاساوی شۆڕش مەترسیی لەسەر پیرۆزییەکان، ئاسایش و دەستکەوتەکان دروست بکەن چونکە عیراق ئێستا "لەقۆناغێکی مەترسیدار دایە".

رێگری لەو هەوڵانە بکەن کەدەیانەوێت بە پاساوی شۆڕش دەست بۆ پیرۆزییەکان بەرن

موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر پەیامێکی ئاڕاستەی کەسایەتی و عەشیرەتەکانی عێراق کرد و رایگەیاند، عەشیرەتەکانی عێراق کە دەیانەوێت شکۆ و ئاسایشی و پیرۆزییەکانی وڵای بپارێزن، "متمانەیەکی زۆرمان هەیە کە دەتوانن پارێزگاری لە پارێزگا و ناوچەکانیان بکەن لە هەمو ئەو کەسانەی کەدەیانەوێت بە پاساوی شۆڕش دەست بۆ پیرۆزییەکان بەرن، بە دانایەکی زۆرەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان دەتوانرێت پارێزگاری لەدۆخی ئاسایش بکرێت".

هیوامان وایە رێنمایی هەمو ئەو کەسانە بکەن کە دەیانەوێت بەشداری بکەن لە هەڵمەتی خراپکردنی ناوچەکان

ئاماژەی بەوەشکردوە، "عێراق لە دۆخێکی مەترسیدار دایە، هیوامان وایە رێنمایی هەمو ئەو کەسانە بکەن کە دەیانەوێت بەشداری بکەن لە هەڵمەتی خراپکردن، سوتاندن و دەستبردن بۆ پیرۆزییەکان".






خەندان
Top