په‌رله‌مانی توركیا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌ عێراق و سووریا درێژكرده‌وه‌

په‌رله‌مانی توركیا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌ عێراق و سووریا درێژكرده‌وه‌
په‌رله‌مانی توركیا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی له‌شكركێشی و مانه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ عێراق و سووریا بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی دیكه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی "ئه‌نادۆڵ"ی ره‌سمی توركیا بڵاویكرده‌وه‌، "ده‌ركردنی بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی سوپای توركیا له‌ عێراق و سووریا بۆ نه‌هێشتنی مه‌ترسی ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكه‌، كه‌ له‌ لایه‌ن رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كانه‌وه‌ له‌ عێراق و سووریاوه‌ بكرێته‌ سه‌ر توركیا".

هاوكات دوێنێ، سێشه‌ممه‌ (6ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، په‌رله‌مانی توركیا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی بۆ مانه‌وه‌ و درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی كاركردنی تیمه‌ توركییه‌كان له‌گه‌ڵ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ كۆماری مالی و كۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی دیكه‌.

په‌رله‌مانی توركیا له‌ (2ی ئاب/ ئۆگستی 2016)، رێگه‌ی دابوو به‌ حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی بۆ ساڵێك كار له‌گه‌ڵ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بكات، به‌ مه‌رجی ئه‌وه‌ی ئه‌و مۆڵه‌ته‌ ساڵانه‌ له‌ په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێت.
k2
Top