خۆپیشاندەرانی ناسریە بارەگای حزبەکان دەسووتێنن
خۆپیشاندەرانی شاری ناسریەی سەنتەری پارێزگای زیقار بارەگای حزبەکان لە شارەکەیان، دەسووتێنن.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (سۆمەرییە نیوز)، خۆپیشاندەرانی ناسریە شەوی سێشەممە 6-10-2020، بارەگای ژمارەیەک حزب و لایەنی سیاسییان لە شارەکەیان، سووتاند.
خۆپیشاندەران، کە بەسەر چەند گرووپێک دابەش ببوون بۆ سووتاندنی بارەگاکان، زیانێکی زۆری داراییان بە بارەگا حزبییەکان گەیاندووە.
لە سەرەتای مانگی 10ـی 2019ـەوە هاووڵاتییانی بەغدا و شارەکانی باشووری عێراق بەتایبەت ناسریە، بەردەوام خۆپیشاندان دەکەن و داوای خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی ئاوی خواردنەوە و کارەبا دەکەن، بەڵام هێزە ئەمنی و میلیشیاییەکان بە گوللە رووبەڕوویان دەبنەوە.
خۆپیشاندەران حزب و لایەنە سیاسییەکان بە هۆکاری خراپیی رەوشی خزمەتگوزاری و گەندەڵییەکانی ناسریە و عێراق تاوانبار دەکەن و چەندین جاریش هێرشیان کردووەتە سەر بارەگای ئەو حزبانە.
باسنيوز