هه‌وڵی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌ له ‌وه‌زیری دارایی عێراق ده‌درێت

 هه‌وڵی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌ له ‌وه‌زیری دارایی عێراق ده‌درێت
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجونی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، جموجوڵێكیان ده‌ستپێكردوه‌، بۆئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، متمانه‌ له‌ عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراق وه‌ربگرنه‌وه‌.

سامر زیبان، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، دوای كۆتاییهاتنی پشوی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حسێن، ده‌ست به‌جموجوڵه‌كانیان ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی وه‌ربگرنه‌وه‌، چونكه‌ له‌ دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران شكستیهێناوه‌.

عه‌لی عه‌لاوی نه‌یتوانیوه‌ وه‌ك پێویست وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ببات


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، عه‌لی عه‌لاوی به‌پێی سیسته‌م و بنه‌مای دارایی و ئابوری به‌رپرسه‌ له‌ پاراستنی دۆخی دارایی وڵات، به‌ڵام نه‌یتوانیوه‌ وه‌ك پێویست وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ببات.

له‌ناو په‌رله‌مانتاران جموجوڵه‌كان ده‌ستیان پێكردوه‌ و له‌دوای پشوه‌كانیش هه‌وڵه‌كان چڕده‌كرێنه‌وه‌ تاوه‌كو عه‌لی عه‌لاوی له‌پۆسته‌كه‌ی دوبخرێته‌وه‌


ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ناو په‌رله‌مانتاران جموجوڵه‌كان ده‌ستیان پێكردوه‌ و له‌دوای پشوه‌كانیش هه‌وڵه‌كان چڕده‌كرێنه‌وه‌ تاوه‌كو عه‌لی عه‌لاوی له‌پۆسته‌كه‌ی دوبخرێته‌وه‌، هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌، بێتوانایی و شكسته‌كانیه‌تی له‌ئیداره‌دانی دۆسیه‌ی دارایی وڵات.

تا ئێستا حكومه‌تی عێراق موچه‌ی مانگی (ئه‌یلول/9)ی فه‌رمانبه‌رانی دابه‌شنه‌كردوه‌ و هۆكاره‌كه‌شی بۆ نه‌بونی سیوله‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌، له‌كاتێكدا كه‌ مانگه‌كانی رابردو له‌ 16ی مانگه‌وه‌ ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی موچه‌ كردوه‌.





خەندان
Top