داعش لە حەویجە ھێرشی کردە سەر پۆلیسی فیدراڵی

داعش لە حەویجە ھێرشی کردە سەر پۆلیسی فیدراڵی
فەرماندەی پۆلیسی حەویجە رایگەیاند، داعش لە حەویجە هێرشی کردووەتە سەر پۆلیسی فیدراڵی.

عەمید فەتاح حوسێن، فەرماندەی پۆلیسی حەویجە راگەیاند، ئەمشەو 2020/10/05 "ماوەی نیو کاژێرە شەرێکی قورس لەنێوان پۆلیسی فیدراڵی و داعش بەردەوامە."

فەرماندەی پۆلیسی حەویجە ئاماژەی بەوە دا، داعش لە سێ قۆڵەوە لە باشووری حەویجەوە ھێرشی کردووە.

بە گوتەی عەمید فەتاح حوسێن، چوار پۆلیسی فیدراڵی کوژراون و سێی دیکەش بریندار بوون.

بە گوێرەی زانیارییەکانی فەرماندەی پۆلیسی حەویجە، لە کەرکووکەوە ھێزی پشتیوانی بەرەو حەویجە بەرێکەوتوون.
rudaw -
Top