ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق: کاتی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دیاری نەکراوە
شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق راگەیاند، "تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دیاری نەکراوە، وەزارەتی دارایی خەرجکردنی مووچەی گرێداوە بە پەسندکردنی یاسای قەرزەوە، لە کاتێکدا مووچەدابەشکردن پەیوەندیی بە حکومەتەوە هەیە نەک پەرلەمان."
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پێیوایە، "دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران گوشاری حکومەتە بۆ ئەوەی پەرلەمان یاسای قەرز پەسندبکات، هەمان سیناریۆی مانگی شەش دووبارە دەکاتەوە بۆ ئەوەی پەرلەمان یاسا قەرز پەسندبکات."
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی سێشەممەی هەفتەی رابردوودا یاسای قەرزی پەسندکرد، بەڵام وەک شێراون میرزا، باسی دەکات، تاوەکو ئێستا حکومەت یاسای قەرزی رەوانەی پەرلەمان نەکردووە و پەرلەمانیش تاوەکو 10ی مانگ کۆنابێتەوە، بۆیە ئەگەر 10ی مانگیش خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەکە بکرێتەوە، ئەوا بە لای کەمەوە پێویستی بە 15 رۆژە تاوەکو خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ دەکرێت و پەسند دەکرێت. دواکەوتنی مووچەش تاوەکو ئەو کاتە قبووڵکراو نییە.
rudaw -