چوارەم ئەفسەری ساختە لە بەسرە ئاشکرا دەبێت

چوارەم ئەفسەری ساختە لە بەسرە ئاشکرا دەبێت
ئەفسەرێکی دیکەی سەربازیی ساختە لە سنووری پارێزگای بەسرە، ئاشکرا دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 5-10-2020، فەرماندەیی پۆلیسی بەسرە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، تیمی پۆلیسی عەشار کەسێکیان بە تۆمەتی دانانی پلەی نەقیب بۆ خۆی، دەستگیر کردووە.

هەروەک فەرماندەیی پۆلیسی بەسرە رایگەیاندووە، ئەو کەسە بە بەکارهێنانی پلەی نەقیب، هەوڵی داوە خەڵک بترسێنێت و سامان بۆ خۆی کۆبکاتەوە.

دوای دەستگیرکردنی، ئەفسەرە ساختەکە دانی بەوەدا ناوە، کە نۆ دزی لە ناوچەی عەشار کردووە و پلە سەربازییەکەی بۆ خۆشاردنەوە و دەستگیرنەکردن، بەکار هێناوە.

پێشتریش سێ کەسی دیکە لە عێراق، کە پلەی فەریق، لیوا و موقەدەمی سەربازییان بۆ خۆیان بە ساختە دروست کردبوو و پارەیان لە خەڵک دەسەند، ئاشکرا کران و دەستگیر کران.












باسنيوز


Top