فوئاد حوسێن: به‌غدا رێكاری پێویستی بۆ راگرتنی هێرشه‌كانی سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز گرتووه‌ته‌به‌ر
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، "فوئاد حوسێن" له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیدا، "نیگه‌رانی" ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر به بڕیاری كێشانه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و به هاوتا ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی وتووه: ئه‌و بڕیاره ناچێته خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی عێراقه‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، كه "فوئاد حوسێن" بۆ "هایكۆ ماس" روونیكردووه‌ته‌وه، حكومه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران "مسته‌فا كازمی" ژماره‌یه‌ك رێوشوێنی ئه‌منی، رێكخستن و سیاسی و دیپلۆماتیكی گرتووه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌و هێرشانه رابگرێت، كه رۆژانه ده‌كرێنه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا. ئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی حكومه‌ت له واده‌یه‌كی نزیكدا ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنیانه‌یان له‌سه‌ر ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌ی سه‌وز ده‌بێت.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا باسوخواسی په‌یوه‌ندی دوو لایه‌نه‌ی نێوان عێراق و ئه‌ڵمانیا و پێشخستنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه كراوه.
وته‌كانی "فوئاد حوسێن" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری عێراق، له كاتێكدایه، كه لیوا "یه‌حیا ره‌سووڵ"، گوته‌بێژی فه‌رمانداری گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، "لێكۆڵینه‌وه بۆ ئاشكراكردنی به‌رپرسیارانی هێرشه‌كانی سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز به‌رده‌وامه. تیمی لێكۆڵه‌ر، سه‌ره‌داوی گرنگیان ده‌ستكه‌وتووه و پشت به زانیاری وردی هه‌واڵگری ده‌به‌ستن بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجام و ئاشكراكردنی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی له پشت هێرشه مووشه‌كییه‌كانه‌وه‌ن"
k24 -