روونکردنەوە لەبارەی ”بۆردومانکردنی بارەگاکانی حەشدی شەعبی“ دەدرێت
ئەمڕۆ یەکشەممە 4-10-2020، ژمارەیەک دەزگای راگەیاندن بڵاویان کردەوە، کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا چەند بارەگایەکی حەشدی شەعبییان لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریا لە پارێزگای ئەنبار، بۆردومان کردووە.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵانە، قاسم موسڵیح، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، هێزەکانیان لەسەر سنووری سووریا بە تەواوی ئامادەن بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێک.
قاسم موسڵیح رەتی کردووەتەوە هیچ بارەگایەکیان بۆردومان کرابێ و رایگەیاندووە، ”بارودۆخی ئەمنی لە رۆژئاوای ئەنبار سەقامگیرە.
باسنيوز