دارایی پەرلەمان: عێراق لەماوەی شەش مانگدا مایەپووچ دەبێت
بەپێی نووسراوێکی لێژنەی دارایی، کە میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، لێژنەی دارایی رایگەیاندووە، رۆژی 24ـی مانگی 6، پەرلەمان ماوەی 60 رۆژی وەک مۆڵەت بۆ چاکسازی بە حکوومەتی عێراق دا، بەڵام حکوومەت لەبری چاکسازی، پرۆژەیەکی ناردووەتە پەرلەمان و بەبێ ئاماژەکردن بە چاکسازی، داوای رەزامەندی بۆ وەرگرتنی قەرز دەکات.
هەروەک لە نووسراوەکەدا هاتووە، کاری وەزارەتی دارایی تەنیا بووەتە قەرزوەرگرتن و ئەگەر بەمشێوەیەش بەردەوام بێ، ئەوا دەوڵەتی عێراق لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا مایەپووچ دەبێ و هەرەس دەهێنێت.
لێژنەکەی پەرلەمان ئاماژەی بەوەش کردووە، کە حکوومەت پێدانی مووچەی بە فەرمانبەران بە قەرزکردن بەستووەتەوە و بەوەش مایەپووچبوونی عێراق دەخاتە ئەستۆی پەرلەمان، لەکاتێکدا دابەشکردنی مووچە ئەرک و بەرپرسیارێتیی حکوومەتە نەک پەرلەمان.
باسنيوز