ئۆپێك: عێراق پلەی چوارەمی نەوتی یەدەکی هەیە

ئۆپێك: عێراق پلەی چوارەمی نەوتی یەدەکی هەیە
بەپێی ڕیزبەندییەكی نوێی ڕێكخراوی هەناردەکارانی نەوت (ئۆپێك) لەناو ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین یەدەكی نەوتیان هەیە، عێراق پلەی چوارەمەی هەیە.

ڕێكخراوی ئۆپێك لەمبارەوە ڕاپۆرتێكی تازەی بڵاو كردووەتەوە كە تێیدا قەبارەی هەبوونی نەوتی یەدەك لەناو ڕێكخراوەكەی خستووەتە ڕوو.

لە راپۆرتەكەدا هاتووە تێكڕای ئەندامانی ڕێكخراوەكەیان كە لە 13 وڵات پێکهاتوون، نزیكەی یەک تریلیۆن و 189 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەكی جیهانیان هەیە، ئەو وڵاتانەی لە دەرەوەی ڕێكخراوی ئۆپێکن، 308 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەكیان هەیە.

ڕاپۆرتەكەی ئۆپێک ئاماژەی بەوە داوە كە تێكڕای یەدەكی نەوتی وڵاتانی ئەندام لە ناو ڕێكخراوەكەیان دەكاتە 79% کۆی نەوتی یەدەكی جیهان

بەپێی رێزبەندییە نوێیکە وڵاتانی ئەندام لەناو رێكخراوی ئۆپێك ڤەنزوێلا بە ڕێژەی (25.5 %) پلەی یەکەم و سعودییە بە رێژەی ( 22.4 %) لە پلەی دووەم دایە ئێران بە ڕێژەی (13.1%) پلەی سێیەمی هەیە و عێراقیش بە ڕێژەی(%12.2) پلەی چوارەم نەوتی یەدەكیان هەیە.








باسنیوز
Top