ئیسرائیل پەیامێك ئاراستەی گەلانی عێراق دەكات

ئیسرائیل پەیامێك ئاراستەی گەلانی عێراق دەكات
ئیسرائیل بە بۆنەی رۆژی نیشتمانیی عێراقەوە پەیامێكی ئاراستەی گەلانی عێراق كرد و هیوای خواست وەك سەردەمی مەلیك فەیسەڵ، عێراق ببێتەوە لانكەی پێكەوەژیانی ئایینی و لێبوردەیی.

پەیجی "ئیسرائیل بە عەرەبی" لە تویتەر، پەیامێكی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیلی لە تویتێكدا بڵاو كردەوە و وێڕای پیرۆزبایی لە گەلانی عێراق بە بۆنەی جەژنی نیشتمانیی عێراقەوە، هاوكات هیواخوازە عێراق وەك سەروەختی مەلیك فەیسەڵی یەكەم ببێتەوە ئامێزگەی فرەیی و لێبوردەیی و پێكەوەژیانی ئایینی و كولتووری.

لە دەقی تویتەكەدا، هاتووە: بە گەرمی پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی دانیشتووانی عێراق دەكەین، بە بۆنەی جەژنی نیشتمانیی عێراقەوە، ئەم جەژنە بە خێر وبەرەكەتەوە بگوزەرێ، هیوادارین عێراق ببێتەوە لانكەی فرەیی و لێبوردەیی و پێكەوەژیانی هەمەئایینی و كولتووری، هەروەك لە سەروەختی مەلیك فەیسەڵی یەكەم دەبینرا.








باسنیوز
Top