وەزیری دارایی عێراق: بەبێ قەرزکردن ناتوانین مووچە دابەش بکەین
وەزیری دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، حکوومەتەکەی ناتوانێ مووچە بەسەر فەرمانبەران دابەش بکات.
عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاندووە، ئەگەر پەرلەمانی عێراق رەزامەندیی لەسەر قەرزکردن بدات، ئەوا عێراق پارەی بۆ دابەشکردنیی مووچە، دەکەوێتە بەردەست.
عەلی عەللاوی هەروەها رایگەیاندووە، کە ئەگەر پەرلەمان رەزامەندی لەسەر قەرزکردن نەدات، ئەوا ”ناتوانین مووچە بەسەر فەرمانبەران دابەش بکەین“.
باسنیوز