موستەفا کازمی : ئیدارەیەكی شكستخواردوم وەرگرتوە، هیچ دەوڵەتێك نییە ته‌نها پشت به نه‌وت ببه‌ستێت
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیدارێکی تەلەڤیزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی عێراقییە رایگەیاند، "رێککەوتن کرا لەسەر دوبارە بڵاوەپێکردنی هێزەکانی ئەمریکا و دەرچون لە بنکە سەربازییەکان لە عێراق، لەوکاتەشەوە دو هەزار و 500 سەربازی ئەمریکی گواستراونەتەوە بۆ دەرەوەی عێراق".
ئاماژەی بەوەشکرد، بەر لە گەشتەکەی بۆ واشنتن لەگەڵ سەرجەم هێزە سیاسییەکان کۆبوەتەوە، هەندێکیان داوایان لێکردوە لەبارەی کشانەوەی ئەمریکا لەماوەی هەشت ساڵدا دانوستانیان لەگەڵدا بکات، "من دانوستاندنم لەگەڵدا کردن و توانیمان سێ ساڵ بەدەستبهێنین".
ئەمریکا لەسەر داوای حکومەتی عێراق نزیکەی پێنج هەزار سەربازی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە بنکە سەربازییەکانی عێراق جێگیرکردبو
کازمی باسی لەوەشکردوە، "لە ساڵی 2014دا، ئەمریکا لەسەر داوای حکومەتی عێراق نزیکەی پێنج هەزار سەربازی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە بنکە سەربازییەکانی عێراق جێگیرکرد".
هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیش له‌هیچ وڵاتێك قبوڵ ناكه‌ین
لەبارەی هەڕەشەی داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی، "هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌مریكامان پێنه‌گەیشتوە سه‌باره‌ت به داخستنی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له عێراق و هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیش له‌هیچ وڵاتێك قبوڵ ناكه‌ین، به‌ڵام ئه‌مریكا نیگه‌رانی پێگه‌یاندوین له‌به‌رامبه‌ر پاراستنی باڵیۆزخانه و داموده‌زگاكانیان".
ئەوەشی خستەڕو، "داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، عێراق دوچاری قەیرانی راستەقینە دەکات و لێکەوتەی ترسناکی دەبێت، ئەوەش دەبێتە هۆی داڕمانی راستەوخۆی ئابوری، چونکە زۆربەی یارمەتییە داراییەکان بۆ عێراق لەرێگەی ئەمریکاوەیە".
ئیدارەیەكی شكستخواردوم وەرگرتوە، هیچ دەوڵەتێك نییە ته‌نها پشت به نه‌وت ببه‌ستێت، ئێستا کار لەسەر وەرەقەكی چاكسازی دەكەین
لەبارەی کابینەکەشیەوە کازمی وتی، "ئیدارەیەكی شكستخواردوم وەرگرتوە، هیچ دەوڵەتێك نییە ته‌نها پشت به نه‌وت ببه‌ستێت، ئێستا کار لەسەر وەرەقەكی چاكسازی دەكەین و پلانی ئاشتكردنەوە و چارەسەر دەبێت و لەماوەی داهاتو بۆ باشكردنی دۆخی دارایی ڕادەگەیەنرێت، حكومه‌تی ئێستاش حكومه‌تی چاره‌سه‌ره نه‌ك قه‌یران".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراقیشه‌وه، كازمی رایگه‌یاند، له ده‌ستوری عێراقدا هاتوه كه پێویسته حكومه‌ت باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتان بۆ خزمه‌تكردنی گه‌لی عێراق هه‌بێت، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ واشنتنیش به‌هه‌مانشێوه‌یه و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه.
پێویسته به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له بواره‌كانی ئابوری، په‌روه‌رده، ته‌ندروستی و ئاسایش‌دا پارێزراو بێت
رونیشیکردەوە، "پێویسته به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له بواره‌كانی ئابوری، په‌روه‌رده، ته‌ندروستی و ئاسایش‌دا پارێزراو بێت، ئه‌مریكا له كاتی كۆنتڕۆڵكردنی عێراقدا هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی كرد".
سه‌باره‌ت به‌قه‌یرانی دارایی، سه‌رۆك وه‌زیران وتی، "ئه‌و قه‌یرانه ئابوری و داراییه‌ی ئێستا هه‌یه، له‌مێژودا عێراق هیچ قه‌یرانێكی له‌م شێوه‌یه‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، ئه‌و گرژیی و خراپیانه‌شی ئێستا هه‌ن، ئه‌نجامی خراپ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات بونه له‌رابردودا".
خەندان