به‌هۆی كیشه‌ی زۆره‌وه حكومه‌تی عێراق ناتوانێت چاكسازی بكات
ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی‌ش له په‌رله‌مانی عێراق زانیاری لەسەر پرۆژە یاساکەی حکومەتی عێراق ئاشکرا دەکات و دەڵێت: چەند شارەزایەك سەرقاڵی ئامادەکردنی پرۆژەکەن.
دابەزینی نرخی نەوت ئابووری عێراقی بەرەو داڕمانى زیاتر بردووە و بە قەرزیش ناتوانێت مووچە لەکاتی خۆیدا دابەش بکات، بۆ دابینکردنی مووچەش دەڵێت: چاکسازیمان دەستپێکردووە، بەڵام هیچ ئەنجامێکی نیە، له‌وباره‌شه‌وه عه‌بدولسه‌لام به‌رواری، چاودێری سیاسی دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئەم کابینەیەی حكومه‌تی عێراق ناتوانێت چاکسازی بکات.
رێگرییەکانی دەستپێکردنی چاکسازی لە عێراق زۆرن و بەشێکیان پەیوەندییان بە ململانێی نێو ماڵی شیعە و گروپە چەکدارەکانەوە هەیە، چونکە ئەم چاکسازییە دەبێتە هۆی بڕینی پاڵپشتی داراییەکەیان، بۆیە بە هەبوونی ئەو هەموو گروپە چەکدارانە، چاکسازی له‌م قۆناغه‌دا بە ئەستەم دەزانرێت. جاوه‌ڕێش ده‌كرێت، ئەم قەیرانە بەردەوام بيت و له داهاتووشدا ئەگەر عيراق قەرز نەکات، ناتوانێت مووچە لە کاتی خۆیدا دابەش بکات
K24 -