بیرە نەوتێكی نوێ لە بەسرە دۆزرایەوە

بیرە نەوتێكی نوێ لە بەسرە دۆزرایەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە دۆزینەوەی بیرە نەوتێكی نوێ لە ناوچەی زوبەیری پارێزگای بەسرەی باشووری عێراق راگەیەندرا.

كۆمپانیای هەڵكەندنی عێراق ئەمڕۆ ئاشكرای كرد كە بەپێی پلانێك دەستیان بە هەڵكەندنی بیرێكی نەوتی نوێ كردووە لە كێڵگەی زوبەیر لە بەسرە.

كۆمپانیاكە رایگەیاندووە لە ڕێگەی ئامێری (IDC - 38)ەوە كاری هەڵكەندنەكەیان دەستپێكردووە، كە نوێترین ئامێری لەم جۆرەیە.


كۆمپانیا تایبەتمەندەكەی عێراق لە بەیاننامەیەكیشدا ئاماژەی بەوە داوە ستافی هونەری و ئەندازیاری كۆمپانیاكە دەستیان بە لێدانی بیری زوبەیر/460 كردووە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەڵكەندنی 14 بیرە نەوتی نوێیە لە ناوچەكە.












باسنيوز





Top