سەدر ئاگادارییەک بۆ چەکدارانی میلیشیاکانی خۆی بڵاو دەکاتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1-10-2020، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە روونکردنەوەیەکدا، رایگەیاندووە، هەردوو میلیشیای (سوپای ئیمام مەهدی) و (لیوای یەموی مەوعود)، کە بەشێکن لە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، بە فەرمانی سەدر کار دەکەن.
ئەو دوو میلیشیایە، هەروەک موقتەدا سەدر رایگەیاندووە، سەرەڕای ئامادەیی تەواویان ”بۆ رووبەڕووبوونەوەی داگیرکەر“، بەڵام بەهۆی ئەوەی عێراق بە بارودۆخێکی تایبەتدا دەگوزەرێ، لەکارکردن راگیراون.
موقتەدا سەدر هەروەها رایگەیاندووە، کە پێویستە ”برا موجاهیدەکان ئاگادار بن“، کە ئێستا نیازی دروستکردنی هیچ میلیشیایەکی بە ناوی دیکە نییە.
باسنيوز