كه‌ربولی: میلیشیاكان هاوڵاتیان ده‌كه‌نه ئامانج و به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا ده‌وه‌ستنه‌وه
جه‌مال كه‌ربولی، سه‌رۆكی حزبی چاره‌سه‌ر له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "میلیشیاكان به‌رپرسن له كوشتنی گه‌نجان، منداڵان، ژنان، به‌ساڵاچوانی عێراق، وێرانكردنی شاره‌كان، ئاواره‌كردنی خێزانه‌كان، شكاندنی یاسا و شكاندنی شكۆی ده‌وڵه‌ت، حكومه‌تیش وه‌ستاوه و ناتوانێت به‌ریان پێ بگرێت و وه‌ڵامیان بداته‌وه".
میلیشیا دڵڕه‌قه‌كان ماڵی هاوڵاتیان ده‌كه‌نه ئامانج و ده‌یانكوژن و ژی هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكاش وه‌ستاونه‌ته‌وه
سه‌رۆكی حزبی چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌شی ئاشكرایكردوه، میلیشیا دڵڕه‌قه‌كان ماڵی هاوڵاتیان ده‌كه‌نه ئامانج و ده‌یانكوژن، له‌هه‌مانكاتیشدا دژی هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ستاونه‌ته‌وه.
ئێواره‌ی دوێنێ دوشه‌ممه، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی موشه‌كێك بۆ ماڵێك له ناوچه‌ی ئه‌بو شه‌عبان له قه‌زای رهزوانیهی به‌غدا پێنج كه‌س كوژراون كه سێ منداڵ و دو ژن بون له‌گه‌ڵ برینداربونی دوو منداڵی دیكه .
خەندان