سەدر ھۆشداری لە ھەڵگیرسانی شەڕ دەدات
لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، چهند لایەنێكی گوماناویی کار بۆ تێکدانی دۆخەکە دەکەن و ئاسایش و ئاشتەوایی دەخەنە مەترسییەوە.
هەر له تویتهكهدا نووسیویهتی: "ئامۆژگاری هەمووان دەکەم، بگەڕینەوە بۆ بنەمای ئەقڵ و خۆشەویستی نیشتمان، پێش ئەوەی وڵات بەرەو شەڕی ناوخۆیی بچێت و پێکدادانی شیعە - شیعە سەرهەڵبدات".
ههروهها هەرەیەک لە عەممار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی عێراقیون، هاوپەیمانی هێزە عێراقییەکان، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکانیان کرد، بە تایبەت له دوایین هێرشدا كە 7 ئەندامی خێزانێک بوونە قوربانی.
K24