ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 33 ملیۆن و 542 هەزار و 668 کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ سێشەممە 29-9-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، کۆڵۆمبیا، پیرۆ، ئیسپانیا، مەکسیک، ئەرجەنتین، باشووری ئەفریقیا، فەرەنسا، چیلی، ئێران، بەریتانیا، بەنگلادیش، عێراق، سعودیە، تورکیا، پاکستان، ئیتاڵیا، فلیپین، ئەڵمانیا، ئەندەنووسیا، ئیسرائیل، ئۆکرانیا، کەنەدا، ئیکوادۆر، بۆلیڤیا، قەتەر، رۆمانیا، مەغریبی عەرەبی، بەلجیکا، هۆڵەندا، دۆمەنیکا، پەنەما، کازاخستان، کوێت، میسر، عومان، ئیمارات، سوید، گواتیمالا، پۆڵەندا و چین.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 24 ملیۆن و 806 هەزار و 516 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا یەک ملیۆن و شەش هەزار و 742 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو (2019) لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.
باسنیوز