به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌كێك له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا 7 ئه‌ندامی خێزانێك كوژران و بریندار بوون

به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌كێك له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا 7 ئه‌ندامی خێزانێك كوژران و بریندار بوون
ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌نجامی به‌ركه‌وتنی مووشه‌كێك له‌ جۆری كاتیۆشا به‌ ماڵی هاووڵاتییه‌ك له‌ نزیك فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، 7 ئه‌ندامی یه‌ك خێزان كوژران و بریندار بوون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی له‌ هێرشه‌كه‌دا بوونه‌ته‌ قوربانی، سه‌رجه‌میان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن و كوژراوه‌كان بریتین له‌ 3 منداڵ و دوو ئافره‌ت و دوو منداڵیش بریندار بوونه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، به‌هۆی هێرشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی گروپه‌ چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌، نێرده‌ دیپلۆماسییه‌كان، نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هێزی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، شه‌وی رابردوو ماتیۆ تۆله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا شاری به‌غدای به‌ره‌و هه‌ولێر جێهێشت.

پێشتریش مایك پۆمپێیۆ له‌ رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ به‌رپرسانی عێراقه‌وه‌ كردبوو و پێی راگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر هێرشه‌كانی سه‌ر نێرده‌ دیپلۆماسییه‌كان رانه‌گیرێن، ئه‌وا باڵیۆزخانه‌كه‌یان له‌ به‌غدا داده‌خه‌ن.
k24 -
Top