راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و باڵیۆزی ئەمریکا کۆبونەوە

 راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و باڵیۆزی ئەمریکا کۆبونەوە

راوێژکاری دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و باڵیۆزی ئەمریکا لەکۆبونەوەیەکدا بەردەوامی پشتیوانییەکان بۆ حکومەتی عێراق لەبەرەنگاربونەوەی تیرۆر و هەماهەنگی لەتێپەڕاندنی ئاستەنگییەکان تاتوێ دەکەن.

هەماهەنگی هاوبەشی نێوان بەغدا و واشنتن باسکراوە

نوسینگەی راگەیاندنی راوێژکاری دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە قاسم ئەعرەجی راوێژکاری دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی لە بەغدا لەگەڵ ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبوەتەوە و باسیان لە هەماهەنگی هاوبەشی نێوان بەغدا و واشنتن لەسەرجەم بوارەکان و چۆنیەتی بەرەوپێش بردنیان کردوە.

بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر پشتیوانی حکومەتی عێراق دەبین

باڵیۆزی ئەمریکا لە دیدارەکەدا بەردەوامی پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی عێراق لەبەرەنگاربونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش دەربڕیوە و جەختی کردوەتەوە کە هەردولا هەماهەنگ دەبن بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگیانەی کە هاتونەتە پێش.

بەپێویستی دەزانن لە قۆناغی ئێستادا زیاتر کار بۆ بەدیهێنانی ئارامی و ئاسایش بکرێت

لای خۆیەوە راوێژکاری دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق باسی لەوەکردوە، بەپێویستی دەزانن لە قۆناغی ئێستادا زیاتر کار بۆ بەدیهێنانی ئارامی و ئاسایش بکرێت، بۆ ئەوەی ناوچەکە و جیهانیش لەئاسایش و ئارامیدا بژین.







خەندان
Top