دەستەی ئامار: پڕۆسەی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان دوا خرا
دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە پڕۆسەی سەرژمێریی دانیشتوانی عێراق و ھەرێمی کوردستان تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ دوا خراوە.
دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: "لەمیانی کۆبوونەوەیەکی وەزیری پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان و ڕاوێژکاری نیشتمانیی سەرژمێری بۆ عێراق لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان، گفتوگۆ لەبارەی دوایین ھەوڵەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان کرا و پێداگری لەسەر کارکردن لەسەر ھەماھەنگییە بەردەوامەکانی نێوان ھەردوولا کرایەوە و داوا کرا رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەرژمێری ڕۆڵی زیاتر بگێڕێت بەتایبەت لە پاڵپشتیی تەکنیکی و داراییدا".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتوانی عێراق و هەرێمی کوردستان تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ دوا خراوە.
پێشتر بڕیار بوو پڕۆسەی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگی ١٠ی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت.
باسنیوز