باڵیۆزی ئەمەریکا بەغدا جێدەھێڵێ و گرووپە چەكدارەكانیش ھەڕەشە دەكەن
بەپێی زانیارییەكان بەهۆی ئەو هێرشە مووشەکییانەی بەردەوام دەکرێنە سەر ناوچەی سەوزەوە، ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا شاری بەغدای جێهێشتووە و ئێستا لە کونسڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێرە.
رۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی زیادبوونی هێرشی سەر هێزەکانی ئەمەریکا، ئەمجارەیان واشنتن هەڕەشەی داخستنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا دەکات و رەنگە ماوەی داخستنەکەی 90 رۆژ بخایەنێت.
رۆژنامەی واشنتن پۆست لەزاری بەرپرسێکی باڵای نووسینگەی مستەفا کازمی ئاشكرای كردووە، کازمی لەڕێگەی چەند وڵاتێکی ئەوروپییەوە خەریکی لۆبی کردنە بۆ پاشگەزکردنەوەی ئەمەریکا لە بڕیارەکەی. بەڵام سەرەڕای کشانەوەی ئەمەریکا، سێ وڵاتی ئەوروپی بەڵێنی هێشتنەوەی نێردەکانیان لە بەغدا داوە.
ئەمە لەكاتێكدایە چەند گرووپێكی چەكداری لە عێراق ھەڕەشە لە ھێزەكانی ئەمەریكا دەكەن. لە چەند رۆژی رابردوودا ئەبو عەلی عەسکەری، بەرپرسی ئەمنی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق، لە وەڵامی لێدوانێکی مایک پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، رایگەیاند "لووتی سەربازانی ئەمەریکا، لە خاکی عێراقدا دەچەقێنین".
لەلایەكی دیكە ئهكرهم كهعبی، سكرتێری گشتیی بزووتنهوهی نوجەبا (النجباء)ی سهر به میلیشیاكانی حهشدی شهعبی رایگهیاند "ئێمه هێشتا چاوهڕوانی ههڵوێستی رهسمی سهرجهم هێزهكان دهكهین، سهبارهت به بوونی مۆڵگهیهكی سهربازی پێشێلكاری سهروهری عێراق، كه ئهمهریكا به ناوی باڵیۆزخانه له بهغدا دایمهزراندووه، بۆ ئهوهی وێرانكاری و خراپهكاری له عێراق بڵاوبكاتهوه".
هاوکات بەگوێرەی هەواڵی ژمارەیەک دەزگای میدیای عەرەبی، 15 وڵاتی دیکەش، نیازی داخستنی باڵیۆزخانەکانیان لە بەغدا هەیە.
پێشتر مایك پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ چەند سەركردەیەكی عێراق هەڕەشەی داخستنی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە عێراق كردووە، ئەگەر حکومەتی عێراق رێگری لە هێرشە مووشەکییەکان نەکات.
K24