پەرلەمانی عێراق لە پارێزگاری بەغدا دەپرسێتەوە

پەرلەمانی عێراق لە پارێزگاری بەغدا دەپرسێتەوە
ئەمڕۆ یەكشەممە پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی محەمەد جابر عەتا پارێزگاری بەغدای پایتەختی فیدراڵی كرد، بۆ لێپرسینەوەی لەسەر بەهەدەردانی سامانی گشتی.

فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاوی كردەوە كە ئەمڕۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمان بە فەرمی بانگهێشتی پارێزگاری بەغدای كردووە، تا لەبەردەم دانیشتنێكی پەرلەماندا ئامادە بێت.

ئاماژەشی بەوە داوە كە هۆكاری بانگهێشتنەكە، بەهەدەردانی سامانی گشتی و تەواونەكردنی پرۆژەی "حي المنتظر"ی بەغدایە، سەرباری ئەوەی پرۆژەكە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و وەزارەتی پلاندانانەوە پەسەند كراوە.












باسنيوز


Top