لە زیقاڕ بۆمبێك بە كاروانی ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی پێویستییەكانی هاوپەیماناندا تەقییەوە
ئەمڕۆ یەكشەممە 27/9/2020، شانەی مێدیای ئەمنی، بڵاوی كردەوە، كە لە ناحیەی بەتحای پارێزگای زیقاڕ بۆمبێكی چێنراو بە كاروانی ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی كەلوپەل و پێویستییەكانی هاوپەیماناندا تەقیوەتەوە، كە ئۆتۆمبێلی كەسانی سڤیل بووە.
بە پێی بەیاننامەی شانەكە، زیانی ماددی بەر یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان كەوتووە، بەڵام لە جووڵە و ڕۆیشتن بەرەو گەیشتن بە شوێنی مەبەست بەردەوام بووە و نەوەستاوە.
باسنيوز