لە زیقاڕ بۆمبێك بە كاروانی ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی پێویستییەكانی هاوپەیماناندا تەقییەوە

لە زیقاڕ بۆمبێك بە كاروانی ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی پێویستییەكانی هاوپەیماناندا تەقییەوە
شانەی مێدیای ئەمنی، ڕای گەیاند كە لە پارێزگای زیقاڕ بۆمبێكی چێنراو بە كاروانی ئەو ئۆتۆمبێلانەدا تەقیوەتەوە، كە پێویستی و كەلوپەلی هاوپەیمانانیان گواستووەتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 27/9/2020، شانەی مێدیای ئەمنی، بڵاوی كردەوە، كە لە ناحیەی بەتحای پارێزگای زیقاڕ بۆمبێكی چێنراو بە كاروانی ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی كەلوپەل و پێویستییەكانی هاوپەیماناندا تەقیوەتەوە، كە ئۆتۆمبێلی كەسانی سڤیل بووە.

بە پێی بەیاننامەی شانەكە، زیانی ماددی بەر یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان كەوتووە، بەڵام لە جووڵە و ڕۆیشتن بەرەو گەیشتن بە شوێنی مەبەست بەردەوام بووە و نەوەستاوە.










باسنيوز





Top