ئەمریکا هەڕەشەی داخستنی بالیۆزخانەکەی لەعێراق دەکات

 ئەمریکا هەڕەشەی داخستنی بالیۆزخانەکەی لەعێراق دەکات
لەگەڵ زیادبونی ژمارەی هێرشە موشەکییەکانی سەر باڵیۆزخانەکەی لەعێراق، ئەمریکا هەڕەشەی داخستنی باڵیۆزخانەکەی و کشانەوەی هێزەکانی لەعێراق کردوە.

ئەگەر حکومەت کۆتایی بەو هێرشە موشەکییانە نەهێنێت کە ناوبەناو دەکرێتە سەر باڵیۆزخانەکەیان ئەوا بەناچاری باڵیۆزخانەکەیان لەعێراق دادەخەن و هێزەکانیشیان دەکشێننەوە


بەگوێرەی هەواڵێکی فرانس پریس، ئەمڕۆ یەکشەممە سەرچاوەیەکی نزیک لەحکومەتی عێراق رایگەیاندوە، هەفتەی رابردو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا چاوی بە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کەوتوە و پەیانی ئەوەی پێداوە، ئەگەر حکومەت کۆتایی بەو هێرشە موشەکییانە نەهێنێت کە ناوبەناو دەکرێتە سەر باڵیۆزخانەکەیان ئەوا بەناچاری باڵیۆزخانەکەیان لەعێراق دادەخەن و هێزەکانیشیان دەکشێننەوە.

ئەمریکییەکان نەک هەر توڕەن، بەڵکو زۆر توڕەن و هەڵوێستی جدیش وەردەگرن


لەوبارەیەوە بەرپرسێکی باڵای عێراق کە نەیویستوە ناوی ئاشکرابکرێت بە فرانس پرێسی راگەیاندوە، ئەمریکییەکان نەک هەر توڕەن، بەڵکو زۆر توڕەن و هەڵوێستی جدیش وەردەگرن.

تائێستا، ئەمریکا سەدان تیمی دپلۆماسی و راهێنەری سەربازی لەعێراق هەیە، سێ هەزار سەربازی لە سێ بنکەی سەبازیدا جێگیرکردوە، هەفتەی رابردوش چەند جارێک هێرشی موشەکی ئاڕاستەی باڵیۆزخانەکەیان لەناوچەی سەوزی بەغداد کراوە.








خەندان
Top