بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق
پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە و تاوتوێی پێنج پرۆژە و پێشنیازەیاسا دەکات.
بڕیارە کاتژمێر 2ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 27-9-2020، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی ژمارە 10ـی ئەم وەرزەی خۆی، ساز بکات.
هەرچەند ماڵپەڕی فەرمیی پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەی بڵاو نەکردووەتەوە، بەڵام ماڵپەڕی (سۆمەرییە نیوز) بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەی بڵاو کردووەتەوە، کە خۆی لە دەنگدان و خوێندنەوەی یەکەم و دووەم لەسەر چەند پێشنیاز و پرۆژەیاسایەک دەبینێتەوە.
بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە:
- دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای هەمواری یاسای سامەڕا پایتەختی شارستانیی ئیسلامی.
- خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای جەژنی نیشتمانیی کۆماری عێراق.
- خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای سندووقی پاڵپشتیی بەشە ناوخۆییەکان.
- خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای کۆلێژی پۆلییس.
- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای هەمواری یاسای کۆلێژی ئیمام ئەعزەم.
باسنيوز