چوار کوتلە هەڕەشەی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن
ئەمڕۆ شەممە 26-9-2020، قاسم فەهداوی، پەرلەمانتاری عێراق بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، لایەنە سیاسییەکان تا ئێستا ناکۆکیی زۆریان لەسەر بازنەکانی هەڵبژاردن لە یاسای هەڵبژاردن هەیە.
قاسم فەهداوی هەروەها رایگەیاندووە، چوار کوتلەی پێکهاتەی سوننەمەزهەبی عێراق هەڕەشەی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقیان کردووە، ئەگەر بەپێی پێوەری سیستەمی بایۆمەتری ئەنجام نەدرێت.
فەهداوی پێیوایە ئەگەر هەڵبژاردن بەپێی سیستەمی کارتی ئەلیکترۆنی بکرێت، ئەوا دوای هەڵبژاردن ”گەندەڵترین حکوومەت“ پێکدەهێندرێت.
پێشتر بە بڕیاری مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی 6-6-2021ـی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، دیاری کرا.
باسنيوز