پۆ‌مپێیۆ بۆ سه‌ركرده‌كانی عێراق: باڵیۆزخانه داده‌خه‌ین و به‌زه‌ییش به كه‌س ناكه‌ین
به گوێره‌ی میدیاكان، ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه دوای ئه‌وه دێت، كه حكومه‌تی عێراق نه‌یتوانیوه هێرشه‌كانی سه‌ر نێرده و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان به‌تایبه‌تیش ئه‌مه‌ریكا، له عێراق رابگرێت و سنوورێك بۆ مووشه‌كبارانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاته ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا دابنێت.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كان، پۆ‌مپێیۆ له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا رایگه‌یاندووه، پێویسته هه‌مووان به باشی ئاگادار بن، بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ئاماده‌یه و به‌زه‌ییش به هیچ كه‌س ناكه‌ن.
له‌م چوارچێیوه‌یه‌شدا ماتی‌و توله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، په‌یامێكی هاوشێوه‌ی گه‌یاندووه‌ته سه‌ركرده عێراقییه‌كان، كه پێی راگه‌یاندوون، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ناتوانن پارێزگاری له باڵیۆزخانه بكه‌ن و سنوورێك بۆ مووشه‌كبارانه‌كان دابنێن، ئه‌وا خۆیان ده‌توانن و بێ دوودڵی ده‌یكه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ش موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در له عێراق هه‌ڵوێستی نوێی خۆی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، مووشه‌كبارانكردنی نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان، لاوازكردنی عێراقه، به‌ڵام له‌لایه‌ن گرووپه میلیشیاكان وه‌ڵامدرایه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ئێستا ئه‌مه‌ریكا چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی كرده‌یی عێراقه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت سه‌لامه‌تی نوێنه‌رانی وڵاتان بپارێزێت، هه‌رچه‌نده مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندووه چه‌كی نایاسایی له وڵات جێگه‌ی نابێته‌وه، به‌ڵام هێشتا میلیشیاكان له عێراق باڵاده‌ستن و نه‌توانراوه بخرێته ژێر كۆنتڕۆڵی حكومه‌ت.
K24