سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی: دەست بە جیهادی سیاسی دەکەین
حامد جەزائیری، فەرماندەی لیوای 18ـی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەوان بە فەرمانی مەرجەعیەتی شیعە چەکیان بۆ پاراستنی عێراق هەڵگرتووە.
حامد جەزائیری ناڕاستەوخۆ رایگەیاندووە، ئەوان دەست بەرداری شەڕ و چەک دەبن و دەست بە سیاسەت دەکەن، ”لە هەنگاوەکانی ئایندەمان بەرەو جیادی سیاسی دەچین“.
پێشتر لە دوو فەرمانی جیادا، دەستەی حەشدی شەعبی حامد جەزائیری و وەعد قەدۆی فەرماندەی میلیشیای لیوای 30ـی حەشدی شەعبی لە ریزەکانی خۆی دوورخستەوە.
باسنیوز