میلیشیایەکی حەشدی شەعبی: بەردەوام دەبین لە هێرشکردنە سەر ئەمریکییەکان

میلیشیایەکی حەشدی شەعبی: بەردەوام دەبین لە هێرشکردنە سەر ئەمریکییەکان


میلیشیایەکی حەشدی شەعبی رایدەگەیەنێت، بەردەوام دەبێ لە هێرشکردنە سەر باڵوێزخانە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق.

میلیشیای (ئەسحابولکەهف)، کە خۆی وەک بەشێک لە (بەرگریی ئیسلامی لە عێراق) دەناسێنێت، لە بەیاننامەیەکدا رەخنەی لەو کەسانە گرتووە، کە داوا دەکەن هێرشکردنە سەر ئەمریکییەکان لە عێراق رابگیرێت.

ئەو رەخنەیەی ئەسحابولکەهف ناڕاستەوخۆ رەخنەگرتنە لە موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر و دەستەی حەشدی شەعبی، کە داوایان کردبوو عێراق نەخرێتە بەر مەترسی و چیتر هێرش نەکرێتە سەر باڵوێزخانە و بەرژەوەندییەکانی وڵاتان لە عێراق.

لە بەیاننامەکەدا، کە ئەمڕۆ شەممە 26-9-2020 دەری کردووە، ئەو میلیشیایە بەردەوامبوونی خۆی لە هێرشکردنە سەر باڵوێزخانە و بەژرەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق راگەیاندووە.






باسنیوز
Top