پەرلەمانی عێراق بەتایبەت بۆ بازنەکانی هەڵبژاردن کۆ دەبێتەوە
پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی بازنەکانی هەڵبژاردن لە یاسای هەڵبژاردن، کۆ دەبێتەوە.
بڕیارە کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 26-9-2020، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی ژمارە 9ـی وەرزی یاسادانانی یەکەمی ساڵی دووەمی یاسادانان لە خولی چوارەمی هەڵبژاردنی خۆی، ساز بکات.
وەک لە بەرنامەی کاردا دەردەکەوێ، کۆبوونەوەکە لە یەک بڕگە پێکدێت، کە بریتییە لە تەواوکردنی بازنەکانی هەڵبژاردن لە یاسای هەڵبژاردن.
باسنيوز