عێراق ئاسمانەكەی بەڕووی ئێراندا داخست

عێراق ئاسمانەكەی بەڕووی ئێراندا داخست
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگه‌یاند، له‌ سبه‌ینێوه‌ هیچ گه‌شتێكی ئاسمانی له‌ نێوان عێراق و ئێران ناكرێت و جووڵه‌ی فڕۆكه‌وانی له‌گه‌ڵ ئێران راده‌گیرێت.

لە نووسراوێكی فەرمیی ھێڵی ئاسمانی عێراقیدا، كە ئاراستەی لایەنە په‌یوەندیدارەكان كراوە، ھاتووە، سه‌رجه‌م گەشتەكانی چوون و ھاتن بۆ ئێران له‌ سبه‌ی هه‌ینی (25ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2020)ـه‌وه‌ تا كاتێكی نادیار راده‌گیرێت.
k24 -
Top