حەشدی شەعبی فەرماندەیەکی کورد لە ریزەکانی دوور دەخاتەوە

حەشدی شەعبی فەرماندەیەکی کورد لە ریزەکانی دوور دەخاتەوە
دەستەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی فەرماندەیەکی کورد لە ریزەکانی دوور دەخاتەوە.

بەپێی نووسراوێک، کە فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە 17-9-2020 واژۆی کردووە، دەستەی حەشدی شەعبی بڕیاری دوورخستنەوە وەعد قەدۆ، فەرماندەی میلیشیای لیوای 30ـی حەشدی شەعبی، داوە.

هەر لە نووسراوەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە، کە کەسێکی دیکە بەناوی زەینولعابدین جەمیل خدر لە شوێنی وەعد قەدۆ، دەست بەکار دەبێت.

وەعد قەدۆ، کە بە ئەبو جەعفەر شەبەکی ناسراوە، هاووڵاتییەکی کوردی شەبەکە. یەکێکە لەو فەرماندانەی حەشدی شەعبی، کە ئەمریکا خستوویەتیە ناو لیستی سزاکان.












باسنيوز



Top