عێراق رێککەوتنێکی فڕۆکەوانی لەگەڵ پاکستان هەڵدەوەشێنێتەوە
حکوومەتی عێراق رێککەوتنێکی فڕۆکەوانی لەگەڵ هێڵی ئاسمانیی پاکستان (PIA)، هەڵدەوەشێنێتەوە.
بەپێی رێککەوتنەکە، حکوومەتی عێراق رێگای بە فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانیی پاکستانی دەدا بە گەشتی تایبەت لە فڕۆکەوانەکانی وڵاتەکەیەوە زیارەتکارانی شیعە لە رۆژی 27ـی ئەم مانگە تا 5ـی مانگی داهاتوو (مانگی 10ـی 2020) بگوازێتەوە هەردوو فڕۆکەخانەی نەجەف و بەغدا.
هێڵی ئاسمانیی پاکستانی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، حکوومەتی عێراقی بۆ رێگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە ئەنجامی زیارەتی مسوڵمانانی شیعەمەزهەب بۆ نەجەف و کەربەلا، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنەکەی داوە.
باسنيوز