پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەک بۆ یەکلاکردنەوەی بازنەکانی ھەڵبژرادنەکان رێک دەخات

پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەک بۆ یەکلاکردنەوەی بازنەکانی ھەڵبژرادنەکان رێک دەخات


پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بازنەکانی هەڵبژاردن لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، رێک دەخات.

محەمەد ئەمین فارس، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، راگەیاند، رۆژی شەممە 26-9-2020 پەرلەمانی عێراق لەسەر یاسای ھەڵبژاردنەکان کۆ دەبێتەوە و بەتایبەت گفتوگۆ لە بارەی بازنەکانی ھەڵبژاردن دەکات.

محەمەد ئەمین فارس هەروەها رایگەیاند، تا ئێستا لایەنە عێراقییەکان لەبارەی بازنەکانی هەڵبژاردن، نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.

هەروەک ئەو پەرلەمانتارەی پارتی رایگەیاند، زۆرینەی ئەو فراکسیۆن و کوتلانەی دەنگیان بە یاسای هەڵبژاردن و دابەشکردنی پارێزگاکان بۆ چەند بازنەیەک داوە، ئێستا پەشیمان بوونەتەوە.

محەمەد ئەمین فارس ئاماژەی بەوەش کرد، کە فراکسیۆنی پارتی سوورە لەسەر ئەوەی عێراق بکرێتە 18 بازنەی هەڵبژاردن.







باسنيوز
Top